07700469995 / 07707708687
صائب سیتی
دەربارە

 

پرۆژەي صائب ستی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی لەبواری وەبەرهێناندا، ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەری (48) چل وهەشت دۆنم زەوی درووستکراوە، ودەکەوێتە خۆرئاوای شاری سلێمانی، وتەنها یەک کیلۆمەتر دوورە لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە (شەقامی شەستی).

ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە (30) باڵەخانەی نیشتەجێبوونی (7) نهۆمی کە بەشێوازێکی نوێ درووستکراوە وگونجاوە لەگەڵ خواست وویستی ژیانی سەردەمی، هەروەها چەندین بینای خزمەتگوزاری گشتی دیکە لەخۆ دەگرێت وەک: (خوێندنگای نموونەیی، بنکەی تەندرووستی، سەنتەری خزمەتگوزاری، سەنتەری بازرگانی، یاریگای فوتبۆڵی بچووک لەگەڵ سەنتەری وەرزشی ومەلەوانگە)، ئەوەی شایانی باسە لە(40%)ی رووبەری ئەم پڕۆژەیە باخچەیە وهەر چوار وەرزی ساڵ سەوزە.

بۆ زانیاری زیاتر و ووردتر لەسەر (صائب ستی) دەتوانن سەردانی پێگەی پڕۆژەکەمان بکەن.